ئه‌سه‌دى وساعدى هاوكارى هه‌واڵگیرى وئاشكراكردنى شانه‌ نوستووه‌كانیان تاوتوێ كرد

ئەمنی
  • 7-07-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع

     
    عه‌بدولغه‌نى ئه‌سه‌دى سه‌رۆكى ده‌زگاى ئاسایشى نیشتیمانى له‌گه‌ڵ عه‌بدولوه‌هاب ساعدى سه‌رۆكى ده‌زگاى دژه‌ تیرۆر،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،هاوكارى هه‌واڵگیرى بۆ ئاشكراكردنى شانه‌ نوستووه‌كانى ونه‌هێشتنى تیرۆرى تاوتوێ كرد.
    ده‌زگاى ئاسایشى نیشتیمانى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌،ئه‌سه‌دى له‌نوسینگه‌ى خۆى له‌به‌غدا پێشوازى كردووه‌ له‌فه‌ریق روكن عه‌بدولوه‌هاب ساعدى سه‌رۆكى ده‌زگاى دژه‌ تیرۆر".
    ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ وتیشى"له‌میان دیداره‌كه‌ تاوتوێى بواره‌كانى به‌ره‌وپێشبردنى تواناكان وڕێكاره‌كانى هاوكارى هه‌واڵگیرى وئاڵوگۆڕى زانیارییه‌كان كراوه‌ له‌پێناو ئاشكراكردنى شانه‌ نوستووه‌كان ونه‌هێشتنى تیرۆر".