48 توشبووى نوێى ڤایرۆسى كۆرۆنا له‌سلێمانى تۆماركران

ناوخۆ
  • 3-06-2020, 00:00
  • +A -A

     سلێمانى-اه‌ع

     
    وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایگەیاند، 48 توشبوی نوێی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان دەستنیشان كراون، كە سەرجەمیان لە پارێزگای سلێمانین.
    وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌، ئاماژەی بەوەکردوە، لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و توشبوان، 48 توشبوی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران.
    ئەوەش هاتوە، توشبوەکان 23 پیاو و 23 ئافرەت و دو منداڵن، هەشت لە توشبوان بەرکەوتوی توشبوانی پێشون، 40 توشبو نیشانەی نەخۆشیەکەیان ھەیە.
    وەزارەتی تەندروستی هه‌رێم ئەوەشی خستوەتەڕو، 44 توشبو دانیشتوی ناو شاری سلێمانی بون و لە هەر یەک لە ناحیەی بازیان،  ناحیەی عەربەت، قەزای سەیدسادق یەک توشبو تۆمارکراوە، هەروەها توشبوەیەکی دیکەش دانیشتوی شاری کەرکوك بوە.