پێنج تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەولێر تۆمارکران

ناوخۆ
  • 2-06-2020, 00:00
  • +A -A

     

     
    به‌غدا-اه‌ع
     
    وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پێنج کەسی دیکە لە پارێزگای هەولێر تووشی کۆرۆنا بوون کە دوو پیاو، دوو منداڵ و کچێکن. 
     
    به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ئەو دوو پیاوەی تووشبوون تەمەنیان 50 ساڵ و 21 ساڵە، کچەکەش تەمەنی 18 ساڵە و منداڵەکان 13 ساڵ و نۆ ساڵن. وەزارەتی تەندروستی دەڵێت، دانیشتووی گەڕەکی ئەندازیارانی شاری هەولێرن.
     
     
    لەبارەی هۆکاری تووشبوونیان، وەزارەتی تەندروستی ئاماژە بەوە دەکات، هەموو تووشبووەکان بەرکەوتووی تووشبووی پێشوون.