بانكی رافیدەین دەستدەكاتەوە بە پێدانی قەرز و سلفە بە هاوڵاتیان

  • 23-01-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغدا – ا ه ع بانكی رافیدەین لقەكانی لە بەغدا و پارێزگانی تر ئاگاداركردەوە داواكاری پێدانی قەرز و سلفە لە هاوڵاتیان و فەرمانبەران وەربگرن. لەوبارەیەوە نوسینگەی راگەیاندنی ئەو بانكە لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، دەڵێت دەست دەكرێتەوە بە پێدانی قەرز و سلفە بە هاوڵاتیان و فەرمانبەران، بەپێی یاسا و رێنماییەكان كە دوای چەند رۆژێكی تر بڵاودەكرێنەوە. هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە ئەو فەرمانبەرانەی خوازیارن سلفە و قەرز بەدەستبهێنن سەردانی لقەكانیان بكەن و مامەڵەكانیان رادەستبكەن.