پرۆسه‌یه‌كى سه‌ربازى بۆ ڕاوه‌دوونانى پاشماوه‌كانى داعش له‌شاره‌دێى ئه‌بى سێدا ده‌ستیپێكرد

ئەمنی
  • 17-05-2020, 00:00
  • +A -A

     

     
    به‌غدا-اه‌ع
     
    شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،ده‌ستپێكردنى پرۆسه‌یه‌كى سه‌ربازى بۆ ڕاوه‌دوونانى پاشماوه‌كانى تیرۆرستانى داعش له‌شاره‌دێى ئه‌بى سێدا له‌پارێزگاى دیاله‌ ڕاگه‌یاند.
    شانه‌ى ڕاگه‌یاندن له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"كه‌رته‌كانى فیرقه‌ى پێنجى پیاده‌ له‌ڕێگاى لیواى حه‌فتاوچوار ویه‌كه‌كانى له‌گه‌ڵ هێزێكى پۆلیسى دیاله‌ وبه‌پشتیوانى ڕاسته‌وخۆى فرۆكه‌كانى سوپا ویه‌كه‌ پاڵپشتیكراوه‌كان له‌تۆپخانه‌ وپزیشكى وپه‌یوه‌ندییه‌كان وئه‌ندازیارى گۆڕه‌پان ده‌ستیان به‌پرۆسه‌یه‌كى سه‌ربازى كرد بۆ ڕاوه‌دوونانى تیرۆرستانى داعش له‌باخه‌كانى مخێسه‌ له‌شاره‌دێى ئه‌بى سێدا".