رٍاگه‌یاندنى ئه‌منى:له‌بۆسه‌یه‌كى تۆكمه‌ له‌موسڵ دوو تیرۆرست كووژران

ئەمنی
  • 7-05-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى،كووژرانى دوو تیرۆرست له‌بۆسه‌یه‌كى تۆكمه‌ له‌به‌ره‌ى ڕاستى موسڵ ڕاگه‌یاند.
    شانه‌كه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌ به‌چاودێرییه‌كى چڕى مه‌یدانى بۆ ڕاوه‌دوونانى پاشماوه‌كانى تیرۆرستانى داعش ،هێزێكى هاوبه‌شى لیواى 92ى فیرقه‌ى پازده‌ وشانه‌ى هه‌واڵگیرى ودژه‌ تیرۆرى نه‌ینه‌وا توانى دوو تیرۆرست بكووژرێت ،كه‌یه‌كێك له‌تیرۆرسته‌كانى به‌ناوى به‌رپرسى یه‌كه‌ ئه‌منییه‌كانى داعش ناسرابوو وله‌زنجیره‌ چیاى شێخ ئیبراهیم كرده‌وه‌كانى ده‌كرد.
    وتیشى،ئه‌م پرۆسه‌یه‌ دواى دانانى بۆسه‌یه‌كى تۆكمه‌ وبه‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵیاندا له‌زنجیره‌ چیاى عه‌تشانه‌ له‌به‌ره‌ى ڕاستى شارى موسڵ ئه‌نجامدرا،دووپاتیشیكرده‌وه‌ له‌ئاكامى به‌جێ گه‌یاندنى ئه‌م ئه‌ركه‌ كارمه‌ندێكى شانه‌ هه‌واڵگیرییه‌كان برینداربوو