فوئاد مەعسوم چاوی بە وەفدێكی پەرلەمانی بەحرەین دەكەوێت

  • 18-01-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغدا – ا ه ع فوئاد مەعسوم سەرۆك كۆمار ئەمرۆ پێنج شەممە تەئكیدی لەسەر پەیوەندی مێژوویی نێوان عێراق و بەحرەین كردەوە كە پەیوەندیەكی پتەوە لە چەندین بواری جیاجیادا. لەوبارەیەوە لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، سەرۆكایەتی كۆمار رایگەیاند: فوئاد مەعسوم لە میانی پێشوازی كردنی لە وەفدێكی پەرلەمانی بەحرەین كە عەلی عەبدوڵا عەرادی جێگری سەرۆكی پەرلەمان سەرۆكایەتی دەكرد، تەئكیدی لەسەر پەیوەندی مێژویی نێوان عێراق و بەحرەین كردەوە كە پەیوەندیەكی پتەوە لە قۆناغ و بوارە جیاجیاكاندا بە جۆرێك بەرژەوەندی نێوان هەردوو لاو و پرۆسەی ئاشتی و هاریكاری لە ناوچەكەدا بتەو بكات. سەرۆك كۆمار تەئكیدیشیكردەوە لەسەر گرنگی سەردانەكان لە نێوان هەردوو وڵاتدا پەرۆشی بەغداشی پیشاندا بۆ پێشكەشكردنی هاریكاری لەسەرجەم بوارەكاندا. لای خۆیەوە سەرۆكی وەفدی پەرلەمانی بەحرەین سڵاوی حەمەد بن عیسا بن سەلمان ئالخەلیفە پادشای بەحرەین و سەرۆكی پەرلەمانی گەیاندە فوئاد مەعسوم، ئامادەیی وڵاتەكەشی پیشاندا بۆ كاری هاوبەش لەگەڵ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە پێناو پتەوكردنی كاری هاوبەش و پێشكەشكردنی هاوكاری لەسەرجەم بوارەكان.