پرۆسه‌یه‌كى ئه‌منى چوار قۆڵى بۆ گه‌ڕان به‌دواى پاشماوه‌كانى داعش له‌مكێشیفه‌ ده‌ستیپێكرد

ئەمنی
  • 5-05-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى سه‌ڵاحه‌ددین،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند پرۆسه‌یه‌كى ئه‌منى فراوانى چوار قۆڵى بۆ گه‌ڕان به‌دواى پاشماوه‌كانى تیرۆرستانى داعش له‌مكێشیفه‌ ده‌ستیپێكردووه‌.
    فه‌رمانده‌ییه‌كه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌،كه‌رته‌كانى فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى سه‌ڵاحه‌ددین ولیواكانى 45و35و42و6 ى حه‌شدى شه‌عبى پرۆسه‌یه‌كى سه‌ربازى له‌چوار قۆڵه‌وه‌ به‌رپاكرد بۆ گه‌ڕان به‌دواى پاشماوه‌كانى تیرۆرستانى داعش له‌شاره‌دێى مكێشیفه‌ وناوچه‌كانى ده‌وروبه‌رى ڕۆژئاواى ڕووبارى دیجله‌".