وەزیرى تەندروستى وادەى کارکردن بەسیستەمى تاک و جووت بۆ ئۆتۆمبێل راگەیاند

ناوخۆ
  • 4-05-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    جەعفەر عەلاوى وەزیرى تەندروستى وادەى جێبەجێکردنى بریارى کارکردن بە سیستەمى تاک و جووت بۆ ئۆتۆمبێل راگەیاند بەمەبەستى کەمکردنەوەى قەرەباڵغى لەئەنجامى قەدەغەى هاتوچۆى نیمچەیى
    عەلاوى لە دیمانەیەک لەگەڵ کەناڵى عێراقیە كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)چاودێرى كردووه‌، رایگەیاند شانەى قەیران رینماییەکانى بۆ لیژنەى تەندروستى و سەلامەتى نیشتمانى بەرزکردۆتەوە، لەنێوانیانیشدا کەمکردنەوەى قەدەغەى هاتوچۆى نیمچەیى کە لە هەفتەى رابردوو جێبەجێ کرا، وتیشى لە ماوەى دو رۆژى داهاتووشدا رینماییەکانى کارکردن بە سیستەمى تاک و جووت بۆ جموجوڵى ئۆتۆمبێل جێبەجێ دەکرێت
    ئەمیش لە کاتێکدایە یاسین یاسرى وەزیرى ناوخۆ لەمیانى سەردانى بۆ بەڕێوەبەرایەتى هاتوچۆى گشتى بڕیارى دا دۆسیەى هاووڵاتیان لە دەزگاکانى هاتوچۆ لەرێگەى سیستەمى ئەلکترۆنییەوە ئەنجام بدرێت بۆ کەمکردنەوەى مەینەتیەکانى هاووڵاتیان
    /