حه‌شدى شه‌عبى بۆردومانى میوانخانه‌كانى داعش له‌باكوورى سامه‌ڕاى پیرۆز كرد

ئەمنی
  • 3-05-2020, 00:00
  • +A -A

     سه‌ڵاحه‌ددین-اه‌ع

     
    فه‌رمانده‌یی كه‌رتى ئۆپراسیۆنه‌كانى سامه‌ڕاى پیرۆزى حه‌شدى شه‌عبى،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،بۆردومانى شه‌ش میوانخانه‌ى سه‌ر به‌تیرۆرستانى داعش به‌گولله‌ى هاوه‌ن له‌ناوچه‌كانى حه‌ویجه‌ وبدعه‌ ومسیره‌ وعه‌باسیه‌ سه‌ر شارۆچكه‌ى تكریت له‌باكوورى شارى سامه‌ڕاى پیرۆز.
    سه‌فا تمیمى وته‌بێژى فه‌رمى سه‌رایا سه‌لام له‌لێدوانێك بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"به‌پێى زانیارى هه‌واڵگیرى كه‌له‌لایه‌ن هه‌واڵگیرى ئۆپراسیۆنه‌كان كۆكرابووه‌وه‌ ئاماژه‌ى به‌بوونى شه‌ش میوانخانه‌ له‌و ناوچانه‌ى سه‌ره‌وه‌ كردووه‌".
    تمیمی وتیشى "فه‌رمانده‌یی كه‌رته‌كان ڕێنمایی دایه‌ پشتیوانى تۆپ ومووشه‌كى وپسپۆرییه‌كانى ترى پاڵپشتیكه‌ر بۆ به‌رپاكردنى پرۆسه‌یه‌كى هه‌مه‌چه‌شنه‌یی له‌ژێر ناوى تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ى رۆژووگه‌ران به‌هاوكارى پۆلیسى فیدڕاڵى".
    ڕوونیشیكرده‌وه‌"میوانخانه‌كانى دووژمن به‌گولله‌ى هاوه‌ن به‌ئامانجكران وبه‌ته‌واوه‌تى ئه‌نجامه‌كه‌ى پێكا له‌رێزى دووژمنان كه‌ژماره‌یه‌كیان هه‌ڵهاتن وبه‌پێى سه‌رچاوه‌ متمانه‌پێكراوه‌كان میوانخانه‌كانیان به‌ته‌واوه‌تى وێرانكران".