عه‌بدولمه‌هدى ڕێنمایی ده‌دات به‌ڕاوه‌دوونانى پاشماوه‌كانى داعش له‌سێ پارێزگادا

ئەمنی
  • 3-05-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    عادل عه‌بدولمه‌هدى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،ڕێنمایی دایه‌ فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانى به‌ڕاوه‌دوونانى پاشماوه‌ تیرۆرستییه‌كانى داعش له‌هه‌ریه‌كه‌ له‌پارێزگاكانى سه‌ڵاحه‌ددین ودیاله‌ وئه‌نبار.
    لیوا عه‌بدولكه‌ریم خه‌ڵه‌ف وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"به‌پشت به‌ستن به‌فه‌رمانى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان بۆ فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان ،فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كان وهێزه‌ ئه‌منییه‌كانمان له‌ده‌وروبه‌رى سه‌ڵاحه‌ددین وڕۆژئاواى دیاله‌ وئه‌نبار به‌رده‌وامن له‌پرۆسه‌كانى ڕاوه‌دوونانى پاشماوه‌كانى داعش".
    وتیشى"پرۆسه‌ ئه‌منییه‌كان به‌پشتیوانى هێزه‌ ئاسمانى وفرۆكه‌كانى سوپا وبه‌پێى زانیار ده‌زگاكانى هه‌واڵگیرى جێ به‌جێ كران".