ته‌ندروستى كه‌رخ 6 توشبووى نوێى كۆرۆنا تۆمار ده‌كات

ناوخۆ
  • 1-05-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    فه‌رمانگه‌ى ته‌ندروستى كه‌رخ،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،تۆماركردنى 6 توشبووى نوێى ڤایرۆسى نوێى كۆرۆنا ڕاگه‌یاند.
    فه‌رمانگه‌كه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكره‌وه‌"شه‌ش توشبووى دیكه‌ى نوێ له‌شارى شوعله‌ تۆماركردووه‌ كه‌له‌نێویاندا سێ منداڵ وپیاوێكى به‌ساڵاچوو هه‌یه‌ به‌مه‌یش كۆى توشبووان له‌یه‌ك ڕۆژدا 12 توشبووه‌".
    شایه‌نى باسه‌ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى وژینگه‌ ،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،تۆماركردنى 68توشبووى نوێى ڤایرۆسى كۆرۆنا وچاكبوونه‌وه‌ى 39 حاڵه‌ت له‌عێراق ڕاگه‌یاند.