ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌غدا هه‌بوونى كرده‌وه‌ى تیرۆرستى له‌تاڕمییه‌ ڕه‌تكرده‌وه‌

ئەمنی
  • 20-04-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌غدا،هه‌واڵى هه‌بوونى كرده‌وه‌ى تیرۆرستى له‌لایه‌ن خۆكووژێكه‌وه‌ له‌شارۆچكه‌ى تاڕمییه‌ له‌باكوورى به‌غدا ڕه‌تكرده‌وه‌.
    فه‌رمانده‌ییه‌كه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌،ئه‌و هه‌واڵانه‌ ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌له‌لایه‌ن هه‌ندێك له‌ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندن وتۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكرایه‌وه‌ له‌باره‌ى هه‌بوونى كرده‌وه‌ى تیرۆرستى له‌لایه‌ن خۆگووژێكه‌وه‌ له‌تاڕمییه‌ى باكوورى به‌غدا،دووپاتیشیكرده‌وه‌ ئه‌و هه‌واڵه‌ دووره‌ له‌ڕاستییه‌وه‌.
    فه‌رمانده‌ییه‌كه‌ داواى له‌ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندن ونووسه‌ران كرد هه‌واڵه‌كان له‌سه‌رچاوه‌ فه‌رمییه‌كانه‌وه‌ وه‌ربگرن.