حەوت توشبوی دیکەی کۆرۆنا له‌ نه‌جه‌ف تۆمارکران

ناوخۆ
  • 18-04-2020, 00:00
  • +A -A

     

     
    نه‌جه‌فى پیرۆز-اه‌ع
     
    شانه‌ى قه‌یران له‌پارێزگاى نەجەفى پیرۆز،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، رایگەیاند حەوت کەسی دیکە لەپارێزگاکەیان توشی کۆرۆنا بون.
    لوئه‌ى یاسرى سه‌رۆكى شانه‌ى قه‌یران پارێزگارى نه‌جه‌ف لەراگەیەندراوێکدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ئاشکرایکرد، لەئەنجامی پشکنینی 88 گومانلێکراو دەرکەوتن ئەنجامی حەوتیان پۆزەتیڤە و هەڵگی ڤایرۆسی کۆرۆنان.
    بەپێی راگەیەندراوەکە، دوان لەتوشبوەکان خەڵکی ناوچەی ئەلقاسیەن و بەریەککەوتنیان لەگەڵ توشبوی دیکەدا هەبوە، دوانی دیکەشیان خەڵکی ناوچەی ئەلجەدیدەن و بەریەککەوتنیان لەگەڵ توشبویەکی پێشتر هەبوە، یەکێکی دیکەشیان کە خەڵکی ناوچەی ئەلنیدایە بەریەککەوتنی لەگەڵ توشبویەکی دیکە هەبوە لەناوچەی کوفە و یەکێکی دیکەشیان لەناوچەی شۆڕشی بیست بوە لەنەجەف.
    دووپاتیشیكرده‌وه‌، تائێستا کۆی گشتی توشبوانی کۆرۆنا لەپارێزگاکەیان گەیشتۆتە 282 حاڵەت و 203 توشبوش چاکبونەتەوە و پێنج کەسیش بەهۆی ئەو پەتایەوە مردون.