ته‌ندروستى نه‌جه‌ف 23حاڵه‌تى نوێى توشبوون به‌كۆرۆنا تۆماركرا

ناوخۆ
  • 6-04-2020, 00:00
  • +A -A

     نه‌جه‌فى پيرۆز-اه‌ع

     
    فه‌رمانگه‌ى ته‌ندروستى پارێزگاى نه‌جه‌فى پيرۆز،تۆماركردنى 23حاڵه‌تى نوێى توشبوون به‌ڤايرۆسى كۆرۆنا له‌پارێزگاكه‌ ڕاگه‌ياند.
    فه‌رمانگه‌كه‌ له‌ڕاگه‌يه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاويكرده‌وه‌،23حاڵه‌تى نوێى توشبوون به‌ڤايرۆسى كۆرۆنا له‌پارێزگاكه‌ تۆماركراوه‌
    جێ ئاماژه‌پێكردنه‌ شانه‌ى قه‌يرانه‌كان له‌باره‌ى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ڤايرۆسى كۆرۆنا له‌پارێزگاى نه‌جه‌فى پيرۆز بڕيارى كه‌ره‌نتينه‌ كردنى چه‌ند ناوچه‌يه‌ك دا له‌شارۆچكه‌ى مه‌شخاب وتوندكردنه‌وه‌ى ڕێوشوێنه‌كانى قه‌ده‌غه‌كردنى هاتوچۆ له‌پارێزگاكه‌.