حه‌شارگه‌یه‌كى تیرۆرستان له‌باكوورى به‌غدا دۆزرایه‌وه‌

ئەمنی
  • 26-03-2020, 00:00
  • +A -A

     

     
    به‌غدا-اه‌ع
     
    فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌غدا،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،دۆزینه‌وه‌ى حه‌شارگه‌یه‌كى تیرۆرستان له‌باكوورى به‌غدا ڕاگه‌یاند.
    ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌غدا له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"ده‌زگا ئه‌منییه‌كانى فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌غدا به‌رده‌وامن له‌جێ به‌جێ كردنى ئه‌ركه‌كانى له‌سه‌پاندنى قه‌ده‌غه‌كردنى هاتۆچۆى خۆپارێزى وله‌هه‌مان كاتیشدا به‌رده‌وامه‌ له‌ڕاوه‌دوونانى گروپه‌ له‌یاسا لادراوه‌كان وبنبڕكردنى سه‌رچاوه‌كانى تیرۆر".
    ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ئه‌وه‌یشى وت"حه‌شارگه‌یه‌كى تیرۆرستان له‌یه‌كێك له‌باخه‌كانى تاڕمییه‌ى باكوورى به‌غداى پایته‌خت دۆزراوه‌ته‌وه‌،كه‌دوو گولله‌ى هاوه‌ن وچه‌ند كه‌ره‌سه‌یه‌كى TNT وژماره‌یه‌ك كه‌ره‌سه‌ى ته‌قه‌مه‌نى وكه‌ره‌سه‌ى خۆراكى جۆراجۆرى له‌خۆگرتووه‌".