رۆحانی: ئەمریكا نەیتوانی شكست بە رێكەوتنی ئەتۆمی بهێنێت

  • 14-01-2018, 00:00
  • +A -A

    ا ه ع حەسەن رۆحانی سەرۆكی ئێران رایگەیاند ئەمریكا سەركەوتوو نەبوو لە شكست پێهێنانی رێكەوتنە ئەتۆمییەكەی نێوان تاران و وڵاتانی زلهێز، رێكەوتنەكەشی بە سەركەوتنێكی گەورە بۆ ئێران لەقەڵەمدا. رۆحانی لە میانی وتارێكیدا كە تەلەفزیۆنی فەرمی ئێران پەخشی كرد رونیكردەوە ئیدارەی ئەمریكا، سەرباری هەوڵە زۆرەكانی ترامپ، بەڵام سەركەوتوو نەبوون لە شكست پێهێنانی رێكەوتنە ئەتۆمیەكە. رۆحانی وتیشی هەوڵەكانی ترەمپ شكستخواردوو بوون بۆ لەباربردنی رێكەوتنێك كە بەڵگەی سەركەوتنی رێكەوتنە نێودەوڵەتیەكانە، ئەوەش دەیسەلمێنێت كە رێكەوتنە نێودەوڵەتیەكان دەتوانن سەركەوتن بەدەستبهێنن، ئەمریكاش نەیتوانیوە ئیرادەی خۆی بەسەر رای گشتی جیهاندا بسەپێنێت.