وەزیری كار داوا دەكات %50 ی كرێكارانی كۆمپانیا نەوتیەكان ناوخۆیی بن

  • 11-01-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغدا – ا ه ع محەمەد شەیاع سودانی وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی داوا دەكات لە كۆمپانیا نەوتیەكاندا %50 ی كرێكارانی ناوخۆیی هەلی كاریان بۆ دەستەبەر بكرێت، دەستەبەری كۆمەڵایەتیش كرێكارانی بیانی بگرێتەوە. لەوبارەیەوە لە بەیاننامەیەكدا كەوێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە هاتووە، لە میانی دیدارێكی سودانی لەگەڵ زەید یاسری بەرێوەبەری ئیقلیمی كۆمپانیای (BP)ی نەوتی بەریتانی و وەفدی هاورێی تەئكید لەسەر پابەندبوونی ئەو كۆمپانیایە بەرامبەر عێراق كراوەتەوە لە بەسرە، سەبارەت بە وەكارخستنی %50ی كرێكارانی لە دەستی ناوخۆ و هەروەها دەستەبەری كۆمەڵایەتیش كرێكارانی بیانی بگرێتەوە. وەزیری كاروكاروباری كۆمەلایەتی داواشی كرد هەڵسوكەوت لەگەڵ ئەو كۆمپانیا ئەهلیانەدا نەكەن كە مۆڵەتیان نییە، چونكە نوێنەرایەتی هیچ دەزگایەكی فەرمی ناكەن لەبارەی رەخساندنی هەلی كار بۆ هاوڵاتیان.