به‌غدا-اه‌ع
شێخ سەڵاح عوبەیدی، وتەبێژی سه‌ید موقتەدا سەدر سه‌ركرده‌ى ڕه‌وتى سه‌دڕى رایگەیاند، کەسانی نزیک لە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەپشت تەقەکردن و بەئامانجکردنی خۆپێشانداران بوون، بۆیە نایانەوێت تاوانەکەی ئاشکرابکەن. هاوکات دووپاتیدەکاتەوە کە "چەند لایەنێکی کوردی هەن لە پرۆسەی بەئامانجکردن و تەقەکردن لە خۆپێشاندەراندا تێوەگلاون".
لەبارەی خۆپیشاندانی سبەی هەینی عوبه‌یدى به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه(اه‌ع) ڕایگه‌یاند خۆپیشاندانى هه‌ینى دوو داواكارى هه‌یه یه‌كه‌میان ڕه‌تكردنه‌وه‌ى مانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا دواى ده‌ستدرێژى كردنه سه‌ر عێراقییه‌كان دووه‌میش به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى وگه‌نده‌ڵكارانه.
عوبەیدی رەتیدەکاتەوە خۆپیشاندانەکە بە گوشاری ئێران بێت و ئاماژە بەوە دەکات، پێش بۆردوومانەکەی ئەمریکا لە فڕۆکەخانەی بەغدا، موقتەدا سەدر بیرۆکەی سازکردنی ئەو خۆپیشاندانەی هەبووە.
هاوکات ئەوەیشی خستەڕوو، هەموو هێزەکان دەتوانن سبەی بەشداری لە خۆپیشاندانەکەدا بکەن. هیچ کەسێکیش ناتوانێت رێگری لە هیچ عێراقییەک بکات لە بەشداریکردنی خۆپێشاندانەکە.
سەڵاح عوبەیدی دەڵێت، سەدر کۆمەڵێک رێنمایی لەبارەی خۆپێشاندانەکەی سبەی هەینییەوە دیاریکردووە و جگە لە ئاڵای عێراق نابێت هیچ ئاڵایەکی دیکە بەرزبکرێتەوە، ئەوەیشی بە رێنماییەکان رازی نییە، با بەشداری نەکات.