سه‌رۆكایه‌تى وەزیران پرسە بۆ سه‌ركرده‌كانى حه‌شدى شه‌عبى دادەنێت

الاثنين 06 كانون ثاني 2020 - 15:01

سه‌رۆكایه‌تى وەزیران پرسە بۆ سه‌ركرده‌كانى حه‌شدى شه‌عبى دادەنێت

 به‌غدا-اه‌ع

 
عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ سوپاسى سه‌رجه‌م ئامادبووانى ئه‌و پرسه‌یه‌ كرد كه‌بۆ گیانى شه‌هید ئه‌بو مه‌هدى موهه‌ندیس جێگرى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى دایننا.
عه‌بدولمه‌هدى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)كه‌وتووه‌ ڕایگه‌یاند"ئه‌م پرسه‌یه‌ داده‌نێن بۆ گیانى پاكى برامان ویه‌كێك له‌سه‌ركرده‌ قاره‌مانه‌كان ئه‌بو مه‌هدى موهه‌ندیس وشه‌هیدانى یاوه‌رى داواكارین له‌خواى گه‌وره‌ به‌به‌هشتى به‌رین روحیان شاد بكات ووڵات وگه‌له‌كه‌مان بپارێزێت".
راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"لە پرسەکەی ئەمڕۆدا ژماره‌یه‌كى زۆر له‌به‌رپرسانى دادگا وئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران وزانایانى پایه‌به‌رز وسیاسه‌تمه‌داران ووه‌زیره‌كان وسه‌ركرده‌ سه‌ربازییه‌كان وسه‌رۆك وئه‌ندامانى ژماره‌یه‌ك له‌نێرده‌ دیبلۆماسییه‌كان وڕێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى ونوێنه‌رى تایبه‌تى سكرتێرى گشتى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌عێراق ئاماده‌ى بوون".