به‌غداد-اه‌ع
حه‌سه‌ن سالم ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له فراكسیۆنى سادقون ،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، جه‌ختى كرده‌وه له سه‌ر ئه‌وه‌ى وتوێژه‌كان به‌رده‌وامه له‌باره‌ى یه‌كخستنى بریارێك له‌باره‌ى بوونى هێزه‌ئه‌مریكیه‌كان له‌وڵات.
سالم له لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه(اه‌ع) رایگه‌یاند:" له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى لایه‌نه سیاسیه‌كان له وتوێژدان له باره‌ى گه‌یشتن به‌برێرێك بۆ ده‌رچوونى هێزه بیانیه‌كان له عێراق".
سالم داواى له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران كرد كه بریارى كۆتایى خۆى بدات له‌باره‌ى كۆتایى هێنان له بوونى هێزى بیانى.
ئاسایشی نوێنەرایەتی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه،جه‌ختى كرده‌وه ھەنگاوەکانی پەرلەمان ھەڵپەساردنی ڕێککەوتننامەی ستراتیژی ناگرێتەوە.
كاتع ریكابى ئه‌ندامى لیژنه‌ى ئاسایشى نوێنه‌رایه‌تى به ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه(اه‌ع)ى راگه‌یاند:"عێراق رێكه‌وتنێكى هه‌یه له‌گه‌ڵ لایه‌نى ئه‌مریكى به چوارچێوه‌ى ستراتیژى ناوده‌نرێت چه‌ندین بوار ده‌گرێته‌وه:په‌روه‌رده و رۆشنبیرى و ده‌ره‌وه و بازرگانى ، چه‌ندین چاوپێكه‌وتن له‌نێوان وه‌زاره‌ته عیراقیه‌كان و هاوتا ئه‌مریكیه‌كانى ئه‌نجامدراوه "، ئاماژه‌ى به‌وه كرد " ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى به‌لایه‌نى ئه‌منیه‌وه هه‌یه هیچ رێكه‌وتنێكى ئه‌منى نیه، بوونى ئه‌مریكا له 31-12-2011 كۆتایى پێ هات دواى ده‌رچوونى دوا سه‌ربازى ئه‌مریكى له خاكى عێراق ، ئه‌وانه‌ى ماونه‌ته‌وه ته‌نها راوێژكارن مه‌به‌ست له‌بوونیان ته‌نها پێشكه‌ش كردنى پاڵپشتى لۆجستیه بۆ هێزه عێراقیه‌كان".
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد" هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى داوایه‌كى پێشكه‌ش به حكومه‌تى عێراق كردووه بۆ یارمه‌تیدان له ده‌ركردنى داعش له عێراق، ئێستا دواى كۆتایى هێنان به كه‌یسى داعش و ده‌ركردنیان له وڵات هیچ پێویستیه‌ك بۆ بوونى ئه‌و هێزانه له‌عێراق نه‌ماوه ، ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ى باس له بوونى هێزى بیانى ده‌كه‌نه‌وه له عێراق هیچ په‌یوه‌ندیه‌كى نیه به رێكه‌وتنى پێشوو، به‌ڵام په‌یوه‌ندى هه‌یه به‌بوونى هێزى سه‌ربازى ئه‌مریكى له عێراق".