ئێف16ى عێراقى بۆردومانى پێگه‌كانى داعش له‌چیاى حه‌مرین ده‌كات

ئەمنی
  • 19-12-2019, 00:00
  • +A -A

     

     
    به‌غدا-اه‌ع
     
    فرۆكه‌كانى ئێف 16ى عێراقى،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،بۆردومانى پێگه‌كانى تیرۆرستانى داعش له‌زنجیره‌ چیاى حه‌مرین ده‌كات.
    لیوا ته‌حسین خه‌فاجی وته‌بێژى ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)راگه‌یاند"فرۆكه‌كانى F_16 ى عێراقى بۆردومانى ده‌وروبه‌رى ده‌ریاچه‌ى حه‌مرین له‌زنجیره‌ چیاى حه‌مرین كردووه‌ كه‌بۆته‌ هۆى وێرانكردنى حه‌شارگه‌ وتونێله‌كانى تیرۆرستانى داعش وسه‌رجه‌م تیرۆرستانى نێو ئه‌و پێگه‌یه‌ له‌ناوبراون".