به‌غدا-اه‌ع
پارێزگاى زیقار،ئه‌مڕۆ شه‌ممه، ناوه كۆنه‌كانى پرد وقوتابخانه‌كانى بۆ ناوى شه‌هیدانى گۆڕه‌پانه‌كانى خۆپیشاندانه‌كان گۆڕى.
ئه‌با زه‌ر عومه ر جێگرى پارێزگارى زیقار له‌لێدوانێكى تایبه‌ت بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه(اه‌ع) ڕایگه‌یاند"پارێزگاى زیقار به‌ئه‌ركێكى هه‌ستاوه بۆ گۆڕینى ناوى كۆنى ژماره‌یه‌ك پرد وقوتابخانه‌كان بۆ ناوى شه‌هیدانى پارێزگاكه،له‌نێویشیاندا پردى زه‌یتون كه ناوه‌كه‌ى گۆڕا بۆ پردى شه‌هیدانى زه‌یتون وهه‌روه‌ها گۆڕینى ناوى شه‌قامێك ده‌كه‌وێته نزیك په‌روه‌رده بۆ ناوى شه‌قامى شه‌هید(عومه‌ر سه‌عدون خه‌فاجی)وه‌كو رێزلێنانێك بۆ ئه‌و شه‌هیده"
دووپاتیشیكرده‌وه"چه‌ند ئامارێكى تر هه‌ن بۆ ژماره‌یه‌ك قوتابخانه كۆكراوه‌ته‌وه وناوه‌كانى كۆنه ونیازمان هه‌یه ناوه‌كانى بگۆڕین وه‌كو وه‌فایه‌ك بۆ شه‌هیدانى پارێزگاكه كه‌له‌ماوه‌ى خۆپیشاندانه‌كان شه‌هید بوون".