ئۆپراسیۆنى رافیده‌ین بلاوبونه‌وه‌ى چه‌كدارانى له‌میسان ره‌تكرده‌وه‌

ئەمنی
  • 14-12-2019, 00:00
  • +A -A

     به‌غداد-اه‌ع

     
    فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنى رافیده‌ین بلاوبونه‌وه‌ى چه‌كدارانى له‌پارێزگاى میسان ره‌تكرده‌وه‌.
     
    لیوا روكن جه‌بار تائى فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنى رافیده‌ین ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ ،به‌ ئاژانسى هه‌واڵى عیراقیه‌(اه‌ع) رایگه‌یاند :" ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ى باس له‌ بڵاو بونه‌وه‌ى هێزى چه‌كدار ده‌كه‌ن له‌ پارێزگاى میسان دوره‌ له‌ راستیه‌وه‌ و له‌ئێستادا ره‌وشى ئه‌منى پارێزگاكه‌ جێگیره‌ و ژیان ئاسایی بوه‌ته‌وه‌ ".
     
    هه‌ر له‌هه‌مان چوارچێوه‌ په‌یامنێرى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌ (اه‌ع) ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ ، رایگه‌یاند ، كه‌ ره‌وشى ئه‌منى پارێزگاى میسان جێگیره‌ له‌ میان ئه‌و پلانه‌ ئه‌منیه‌ى له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌ى پۆلیسى میسانه‌وه‌ دانرا بۆ پاراستنى گیانى خۆپیشانده‌ران له‌ گۆره‌پانه‌كانى خۆپیشاندان".
     
    جێى باسه‌ هه‌ندێك له‌ ده‌زگاكانى راگه‌یاندن و پێگه‌ ئه‌لیكترۆنیه‌كان باسیان له‌ بڵاوكردنه‌وه‌ى هێزى چه‌كدار كرد له‌ ناوچه‌ى سه‌وره‌ له‌ پارێزگاى میسان.