سەرۆك كۆمار تەئكید لەسەر دەركردنی ئەو یاسایانە دەكات كە بە پێی دەستور دەركردنیان دواكەوتوە

  • 2-01-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغدا – ا ه ع فوئاد مەعسوم سەرۆك كۆمار ئەمرۆ سێ شەممە، تەئكیدیكردەوە لەسەر گرنگی دەركردنی یاسا دواكەوتوەكان و وردبینی زیاتر بۆ بریاری یاسای كاروباری كەسێتی. بە پێی بەیاننامەیەك كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، سەرۆكایەتی كۆمار رایدەگەیەنێت، سەرۆك كۆمار لە كۆشكی ئاشتی پێشوازیكرد لە قاسم عەبودی جێگری سەرۆكی لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی نوێنەران. هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە لە دیدارەكەدا سەرۆك كۆمار گوێبیستی پێشنیارێك بوو كە لەلایەن عەبودیەوە خرایە روو سەبارەت بە ستراتیجیەتی دەركردنی یاسا لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە لەخولی تەشریعی دوەمی ساڵی چوارەمدا، لە نێوانیاندا یاساكانی هەڵبژاردن و دادگای فیدڕاڵی و یاسای باری كەسێتی. لای خۆیەوە سەرۆك كۆمار تەئكیدیكردەوە لەسەر گرنگی پێدانی ئەولەویەت بەو یاسایانەی دەستور وادەی بۆ دیاریكردوون وەك ئەنجومەنی فیدڕاڵی كە دەبوو لەخولی یەكەمدا یاسای بۆ دەربكرێت لەگەڵ یاسای دادگای فیدڕاڵی كە لە داواكاریەكانی ساڵی 2005 بوو.