شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی :بەھۆی ھێڕشێکی تیرۆرستانی داعش بۆ سەر تاڕمیە کارمەندێک شەھید بووە و5ی دیکەیش بریندار بوون

ئەمنی
  • 31-10-2019, 00:00
  • +A -A

     

     

    بەغدا - اەع

    شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ئەمڕۆ پێنجشەممە،ڕاگەیاند بەھۆی ھێڕشێکی داعش لەتاڕمیە کارمەندێک شەھید بووە و5ی دیکەیش برینداربوون.

    شانەکە لەبەیاننامەیەکدا کەدەستی "اەع"کەوتووە ڕایگەیاند "چەتەکانی تیرۆرستانی داعش ھێڕشیان کردۆتە سەر بازگەیەک سەر بەفەوجی سێیەمی لیوای ٥٩ی سوپای عێراق لەناوچەی تەل مەڕمەڕە لەشارۆچکەی تاڕمیەی باکوری بەغدای پایتەخت بەچەکی سوک ولەکاتی ھێڕشەکە دوو بۆمبی چێندراو تەقیوەتەوە".

    دووپاتیشیکردەوە کە"ڕووداوەکە بۆتە ھۆی شەھید بوونی کارمەندێک وبریندار بوونی 5ی دیکە