وەزیری ناوخۆ: پاراستنی باڵیۆزخانە و نێردە دیبلۆماتییەكان گرنگترین ئەركی وەزارەتەكەیانە

ناوخۆ
  • 8-07-2019, 00:00
  • +A -A

    بەغداد – ا ه ع
    تاهر یاسری وەزیری ناوخۆ، ئەمرۆ دووشەممە، تەئكیدی كردەوە پاراستنی باڵیۆزخانە و نێردە دیبلۆماتییەكان گرنگترین ئەركی وەزارەتەكەیانە.
    لەوباریەوە وەزارەتی ناوخۆ لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراق (ا ه ع) كەوتووە دەڵێت: یاسری لە میانی سەردانێكی بۆ بەرێوەبەرایەتی پاراستنی باڵیۆزخانەكان رایگەیاند، پاراستنی باڵیۆزخانە و نێردە دیبلۆماتییەكان گرنگترین ئەركی وەزارەتەكەیانە و پێویستە بەوپەڕی دڵسۆزییەوە ئەركەكان جێبەجێ بكرێت.