سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران: 111 پرۆژە یاسای بۆ حكومەت گەڕێنراوەتەوە

  • 6-12-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد – ا ه ع
    محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ پێنج شەممە، ڕایگەیاند ژمارەی ئەو پرۆژە یاسایانەی كە دەرنەكراون گەیشتوەتە 111 پرۆژە یاسا.
    حەلبوسی لە میانی سەرۆكایەتی كردنی دانیشتنی 17ی ئەنجومەنی نوێنەران ڕایگەیاند ژمارەی ئەو پرۆژە یاسایانەی بۆ حكومەت گەڕاوەتەوە گەیشتە 111 پرۆژە یاسا تا بۆچونی خۆی لەبارەیەنەوە دەرببڕێت كە تا چ ئاستێك لەگەڵ بەرنامەكەیدا گونجاوە.
    سەبارەت بە یاسای ئەنجومەنی نوێنەرانیش ڕایگەیاند:  ئەنجومەنی نوێنەران لە ئەنجومەنی باڵای دادوەری دەستبەرداری بڕگەی تایبەت بە مافی خانەنشینی لە یاسای ئەنجومەنی نوێنەران بووە و تەئكید دەكاتەوە پەرلەماتار وەك هەر فەرمانبەرێك وایە خانەنشین دەكرێت بەپێی یاسای گشتی خانەشینی.