گومرگ شكست بەهەوڵێكی دەربازكردنی مادەی هۆشبەر لە خاڵی سنوری شلامجە دەهێنێت

  • 4-10-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد-ا ه ع
    دەستەی گشتی گومرگ، ئەمڕۆ پێنج شەممە، هەوڵی دەربازكردنی مادەی هۆشبەری لە خاڵی سنوری شلامجە شكست پێهێنا.
    لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع)كەوتووە دەستەی گشتی گومرگ ڕایگەیاند: گومرگی شلامجەی سنوری پارێزگای بەسڕە توانیویەتی هەوڵێكی هێنانی مادەی هۆشبەر لە جۆری كریستاڵ شكست پێبێنێت كە گەشتیارێك بەشێوەیەكی شاراوە لە جلەكانی ژێرەوەی هەڵیگرتبوو.
    هەر لەو بەیاننامەیەدا هاتووە گەشیارەكە و مادە هۆشبەرەكە ڕەوانەی لایەنی پەیوەندیدار كراون بۆ گرتنە بەری ڕێكاری یاسایی.