هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەستیپێكرد

  • 30-09-2018, 00:00
  • +A -A

    هەرێم – ا ه ع
    كاتژمێر هەشت بنكەكانی دەنگدان بەڕووی هاوڵاتیاندا كرانەوە و هەڵبژاردن دەستیپێكرد.
    لە ھەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستاندا، سێ ملیۆن و ٨٥ ھەزار و ٤٦١ كەس مافی دەنگدانیان ھەیە.
    زۆرترین ژمارەی ئەو كەسانەی مافی دەنگدانیان ھەیە دەكەونە سنوری پارێزگای سلێمانی یەوە، كە ژمارەیان ملیۆنێك و ١٩٦ ھەزار و ٩٨٠ كەسە و بەسەر ٢٣٧٨ وێستگەدا دابەشكراون، لە پارێزگای ھەولێریش ملیۆنێك و ١٠٩ ھەزار و ٧٢ كەس مافی دەنگدانیان ھەیە كە بەسەر دوو ھەزار و ٣٠٤ وێستگەدا دابەشكراون.
    ژمارەی دەنگدەرانی پارێزگای دھۆك ٧١١ ھەزار و ٢١٨ كەسە كە بەسەر ١٤٥٣ وێستگەدا دابەشكراون، لە پارێزگای ھەڵەبجەش ٦٨ ھەزار و ١٩١ كەس مافی دەنگدانیان ھەیە كە ١٤٢ وێستگەیان بۆ تەرخانكراوە.
    بەپێی ئامارەكان، لە كۆی ژمارەی دەنگدەران لەم ھەڵبژاردنەدا ٣٧١ ھەزار و ٥٦٠ كەس بۆ یەكەمجار مافی دەنگدانیان ھەیە.