ئۆپەڕاسیۆنەكانی سەڵاحەدین: كوشتنی 7تیرۆرستی لە عوبێدی سەر بەحەویجە ڕاگەیاند

ئەمنی
  • 19-09-2018, 00:00
  • +A -A

    سەڵاحەدین - ا ه ع
    فەرماندەی ئۆپەڕاسێۆنەكانی سەڵاحەدین، ئەمڕۆچوارشەممە، كوشتنی 7تیرۆرستی لە هەڵمەتێكدا لە حەویجە ڕاگەیاند.
    لیوا قەندیل خەلیل جبوری فەرماندەی پۆلیسی سەڵاحەدین لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع)ڕایگەیاند: فەرماندەی ئۆپەڕاسیۆنەكان بەهاوكاری پۆلیسی سەڵاحەدین و پاڵپشتی فڕۆكەوانی سوپا هەڵمەتێكی بۆ ڕاوەدونان و نەهێشتنی تیرۆرستان ئەنجامداوە و لەئاكامدا 7تیرۆرست كوژراون.
    وتیشی ئەو هەڵمەتە لە ناوچەی حەویجە - عوبێد ئەنجامدراوە و چوار مۆڵگەی تیرۆرستانیان خاپور كردوە و سێ تونێلیان تەقاندۆتەوە و دوو بەلەمیان سوتاندووە و تەواوی ئامانجەكانی ئەو ئۆپەراسێۆنەیان پێكاوە.