ته‌ندروستى كۆمه‌ڵێك ڕێوشوێن ده‌گرێته‌ به‌ر بۆ ڕێگاگرتن له‌توشبوون به‌ڤایرۆسى كۆرۆنا

السبت 08 شباط 2020 - 19:59

ته‌ندروستى كۆمه‌ڵێك ڕێوشوێن ده‌گرێته‌ به‌ر بۆ ڕێگاگرتن له‌توشبوون به‌ڤایرۆسى كۆرۆنا

 به‌غدا-اه‌ع

 
جه‌عفه‌ر سادق عه‌لاوى وه‌زیرى ته‌ندروستى وژینگه‌،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،سه‌رپه‌رشتى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى كرد بۆ تاوتوێكردنى رێوشوێنه‌ ته‌ندروستییه‌كان كه‌گیراوه‌ته‌ به‌ر له‌باره‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا به‌به‌شدارى شاندى شاره‌زایانى ڕێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى له‌عێراق به‌سه‌رۆكایه‌تى ئه‌دهه‌م ڕه‌شاد ئیسماعیل به‌رێوبه‌رى نوسینگه‌كه‌.
به‌پێ ڕاگه‌یه‌ندراوێكى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى كه‌ده‌ستى(اه‌ع)كه‌وتووه‌ له‌میان دیداره‌كه‌ كه‌بریكاره‌كانى وه‌زاره‌ته‌كه‌ ئاماده‌ى بوون تاوتوێ ڕه‌وشى ئێستا كراوه‌ له‌باره‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا كه‌له‌سه‌ر ئاستى جیهانى وهه‌رێمایه‌تى وئاستى نێوخۆیی هاتۆته‌ ئاراوه‌.
وه‌زیرى ته‌ندروستى جه‌ختى له‌به‌رده‌وامى چاودێرى وردى سه‌رجه‌م ورده‌كارییه‌كانى كردووه‌ وشانه‌ى قه‌یرانه‌كان له‌كۆبوونه‌وه‌ى به‌رده‌وام ده‌بێـت بۆ به‌دواداچوونى سه‌رجه‌م پێشهاته‌كان وبه‌شێوه‌یه‌كى ڕاسته‌وخۆ.
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌دا تاوه‌كو هیچ حاڵه‌تێكى توشبون به‌و ڤایرۆسه‌ له‌عێراق تۆمار نه‌كراوه‌ وجه‌ختى له‌گرتنه‌ به‌ر وچاودێرى كردنى رێوشوێنه‌كانى كردووه‌ بۆ ڕێگاگرتن له‌روودانى توشبوون به‌ڤایرۆسه‌ له‌وڵاتدا.