وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی: هیچ حاڵه‌تێكی توشبون به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌عێراق تۆمارنه‌كراوه‌

الخميس 23 كانون ثاني 2020 - 17:14

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی: هیچ حاڵه‌تێكی توشبون به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌عێراق تۆمارنه‌كراوه‌

 

 
 
به‌غدا-اه‌ع
 
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق رایدەگەیەنێت، هیچ حاڵه‌تێكی توشبون به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌عێراق تۆمارنه‌كراوه‌و دەشڵێت، هه‌ر كه‌سێك له‌چینه‌وه‌ سه‌ردانی عێراق بكات له‌ ده‌روازه‌ سنوریه‌كان و فڕۆكه‌خانه‌كانیشدا پشكنینی وردی بۆ ده‌كرێت.
 
سه‌یف به‌در، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق لە راگەیەندراوێکدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند، "له‌ئێستادا هیچ حاڵه‌تێكی توشبون به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمارنه‌كراوه‌، ئاماده‌كاری پێویستیشمان له‌رێگه‌ی سه‌رجه‌م بنكه‌ ته‌ندروستیه‌كانه‌وه‌ كردوه‌، بۆ ئه‌وه‌ی به‌هه‌مو جۆرێگك رێگری له‌بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه‌ بگرین".
ئاماژەی بەوەشکردوە، هه‌ركه‌سێك له‌وڵاتی چین-ه‌وه‌ سه‌ردانی عێراق بكات، له‌رێگه‌ی ده‌روازه‌ سنوریه‌كان و فرۆكه‌خانه‌كانیشه‌وه‌ پشكنینی وردی بۆ ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر توشبوی ڤایرۆسی كۆرۆنا بێت، رێگه‌ی پێنادرێت بچێته‌ ناو شوێنه‌ گشتیه‌كانه‌وه‌ و ده‌خرێته‌ ژێر چاودێری وردی پزیشكییه‌وه‌.