فه‌رمانى ده‌ستگیركردن بۆ به‌رپرسان وفه‌رمانبه‌ران له‌ ته‌ندروستى ئه‌نبار ده‌رچووه‌

الثلاثاء 21 كانون ثاني 2020 - 10:05

فه‌رمانى ده‌ستگیركردن بۆ به‌رپرسان وفه‌رمانبه‌ران له‌ ته‌ندروستى ئه‌نبار ده‌رچووه‌

 

 
به‌غدا-اه‌ع
 
ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى ،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ ،ڕایگه‌یاند فه‌رمانى ده‌ستگیركردن دژى ژماره‌یه‌ك به‌رپرس وفه‌رمانبه‌رى فه‌رمانگه‌ى ته‌ندروستى ئه‌نبار ده‌رچووه‌،به‌گومانى به‌هه‌ده‌ردانى نزیكه‌ى یه‌ك ملیار دینار.
ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع) كه‌وتووه‌ بڵاویكرده‌وه‌"دادگاى لێكۆڵینه‌وه‌ى تایبه‌ت به‌پێداچوونه‌وه‌ى دۆسییه‌كانى ده‌ستپاكى له‌پارێزگاى ئه‌نبار فه‌رمانى ده‌ستگیركردن دژى هه‌ر یه‌ك له‌تاوانباران:به‌رێوبه‌رى پێشووى گشتى ته‌ندروستى پارێزگاكه‌ ،له‌گه‌ڵ به‌رێوبه‌رى ژمێریارى ودوو كارمه‌ندى ژمیارى فه‌رمانگه‌كه‌ ده‌ركردووه‌ ،به‌تاوانى به‌هه‌ده‌ردانى بڕه‌ پاره‌یه‌ك به‌نزیكه‌ى(854,000,000) ملیۆن دینار له‌رێگا ده‌ستكارى وساخته‌كردن له‌بڕى ڕاسته‌قینه‌ى پاره‌ خه‌رجكراوه‌كه‌".
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"دادگا فه‌رمانى ده‌ستگیركردن دژى تاوانباران ده‌ركردووه‌ به‌پێ بنه‌ماكانى مادده‌ى (316) له‌یاساى سزاكان".