سبەی شاندی هەرێم دەچێتەوە بەغدا

الأحد 24 تشرين ثاني 2019 - 17:02

سبەی شاندی هەرێم دەچێتەوە بەغدا

 

 
بةغدا-اةع
ئەمڕۆ یەکشەممە، مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران، لەگەڵ شاندی حکومەتی هەرێم بۆ گفتوگۆ لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی لە بەغدا  تایبەت بە پرسی نەوت و بودجەی 2020 کۆبونەوە.
لە کۆبونەوەکەدا شاندی حکومەتی هەرێم دوایین پێشهاتەکانی پرۆسەی گفتوگۆی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی خستەڕو. شاندەکە ئاماژەی بەوەدا کە گفتوگۆکانی نێوان هەردولا قوناغێکی گرنگ و پێشکەوتویان بڕیوە و لە کەشێکی ئەرێنی بەڕێوەدەچن. 
شاندەکە ئەو پرنسیپانەی خستەڕو کە لە ئەنجامی سەردانەکە گەڵالەبون و دەبنە بنەمایەک بۆ ڕێککەوتنی کۆتایی لەسەر بابەتەکانی پڕۆژە یاسای بودجەی فیدراڵی بۆ ساڵی 2020 بە جۆرێک کە بەرژەوەندی هاوبەشی هەردولا لەبەرچاو بگیرێت و ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان دابین بکرێت لە بەرامبەر پابەندییەکانی هەرێمی کوردستان.
شاندەکە دوپاتیکردەوە سبەی دوشەممە 25/11/2019 بۆ درێژەدان بە گفتوگۆکان شاندەکە دەچێتەوە بەغدا.