ده‌ستپاكى:سێ ساڵ زیندانى بۆ ئه‌میندارى پێشووى به‌غدا ده‌ركرا

الأحد 24 تشرين ثاني 2019 - 13:58

 ده‌ستپاكى:سێ ساڵ زیندانى بۆ ئه‌میندارى پێشووى به‌غدا ده‌ركرا

 به‌غدا-اه‌ع

 
دەستەی ده‌ستپاكى عێراق، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، فەرمانی زیندانیکردنی بۆ ماوەی سێ ساڵ بۆ ئەمینداری پێشوی بەغدا دەرکرد.
دادگای لێکۆڵینەوەی سەر بە دەستەی ده‌ستپاكى عێراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ده‌ستى (اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگەیاند، دادگای رەسافە بەشێوەی ئامادەنەبون  فەرمانی سێ ساڵ زیندانیکردنی بۆ ئەمینداری گشتی پێشوی بەغدا دەرکردوە.
دادگای تاوانەکانی رەسافە باسی لەوەشکردوە، ئەمینداری پێشوی بەغدا پابەندی بڕگەکانی رێککەوتنێکی تایبەت بە پاکردنەوەی شارەوانی رەسافە نەبوە، کۆمپانیای پاکەرەوەش سکاڵایەکی لەلای ئەوان تۆمارکردوە کە لە هەمانکاتیشدا دەچێتە چوارچێوەی زیان گەیاندن بە بەرژەوەندی گشتی هاوڵاتیان.
باسى له‌وه‌یش كرد "بڕیارى ده‌ستگیركردنه‌كه‌ به‌پشت به‌ستن به‌بنه‌ماكانى مادده‌ى(331)ى یاساى سزادانى عێراقى ده‌ركراوه‌
شایه‌نى باسه‌ ده‌سته‌كه‌ له‌به‌روارى 2/11/2017 ده‌ركردنى فه‌رمانێك له‌لایه‌ن دادگاى تاوانى ده‌ستپاكى به‌زیندانى كردنى ئه‌میندارى پێشووى به‌غداى ڕاگه‌یاندبوو.