به‌ڕێوبه‌رى گشتى به‌نده‌ره‌كان بۆ(اه‌ع):ڕاگرتنى به‌نده‌ره‌كان ده‌بێته‌ هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى كاڵاكان

الاثنين 04 تشرين ثاني 2019 - 15:53

به‌ڕێوبه‌رى گشتى به‌نده‌ره‌كان بۆ(اه‌ع):ڕاگرتنى به‌نده‌ره‌كان ده‌بێته‌ هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى كاڵاكان
به‌غداد-اه‌ع
صه‌فا عه‌بدلحسێن به‌ڕێوبه‌رى گشتى كۆمپانیاى به‌نده‌ره‌كان ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ ڕایگه‌یاند:ڕاگرتنى به‌نده‌ره‌كان ده‌بێته‌ هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى شتومه‌ك و كاڵاكان له‌بازار،سه‌ربارى ئه‌و زه‌ره‌ر و زیانانه‌ى رووبه‌رووى به‌نده‌ره‌كان ده‌بێته‌وه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ى كار ده‌كات به‌پێى داهات.
 
عه‌بدلحسێن به‌ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)ى ڕاگه‌یاند"لێره‌وه‌ په‌یامێك ئاراسته‌ى مانگرتووانى به‌رامبه‌ر به‌نده‌رى ئوم قه‌سر ده‌كه‌م كه‌ به‌نده‌ره‌كه‌ هى سه‌رجه‌م عێراقییه‌كانه‌ ته‌نها موڵكى حكومه‌ت نێه‌،ئابورى وڵات به‌شێوه‌یه‌كى ڕاسته‌وخۆ به‌نده‌ به‌ به‌نده‌ره‌كانه‌وه‌".
عه‌بدلحسێن جه‌ختى كرده‌وه‌ "ڕاگرتنى به‌نده‌رى ئوم قه‌سر ڕاسته‌وخۆ كارده‌كاته‌ سه‌ر سه‌رجه‌م به‌نده‌ره‌كان،له‌به‌ر ئه‌وه‌ى به‌پێى داهاته‌كان كارده‌كات،ئه‌مه‌ش كارده‌كاته‌ سه‌ر بودجه‌ى گشتى وڵات به‌پێى باج و شایسته‌ گومركيیه‌كان،عه‌بدلحسێن ئه‌وه‌شى روونكرده‌وه‌ ئه‌م زیانانه‌ سه‌رجه‌م بازرگان و هاوڵاتیانى ئوم قه‌سر و كرێكارانى به‌نده‌ره‌كه‌ ده‌گرێته‌وه‌ ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى كاڵاكان له‌بازاڕدا".