سلێمانی: ئاماری روداوەكانی هاتوچۆ لە جەژنی رەمەزاندا

الجمعة 07 حزيران 2019 - 20:01

سلێمانی: ئاماری روداوەكانی هاتوچۆ لە جەژنی رەمەزاندا
سلێمانی – ا ه ع
بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند لە رۆژانی جەژنی رەمەزاندا (10) روداوی هاتوچۆ لە سلێمانی رویانداوە كە بەهۆیەوە (13) كەس بونەتە قوربانی.
كاروان ئەحمەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند حەوت لە روداوەكان لە ناو شار بوە و سێ روداویش لە دەرەوەی شار، هەروەها بەهۆی ئەو روداوانەوە (11) كەس برینداربون و دوانی دیكەش گیانیان لەدەستداوە.