سەرۆك كۆمار و هاوتا ئێرانیەكەی كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسی هاوبەشیان ئەنجامدا

الاثنين 11 آذار 2019 - 15:31

سەرۆك كۆمار و هاوتا ئێرانیەكەی كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسی هاوبەشیان ئەنجامدا
بەغداد – ا ه ع
د.بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق و حەسەن رۆحانی، سەرۆك كۆماری ئێران دوای كۆتاییهاتنی كۆبونەوەكەیان بۆ رۆژنامەنوسان دوان و ناوەڕۆكی كۆبونەوەكەیان ئاشكراكرد.
 
دوای كۆتاییهاتنی كۆبونەوەی نێوانیان لە كۆشكی سەلام لە بەغداد. بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق و حەسەن رۆحانی، سەرۆك كۆماری ئێران كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیان ئەنجامدا و سەرۆك بەرهەم رایگەیاند، گەشبینە بەوەی كە وڵاتانی ناوچەكە باش تێدەگەن لە گرنگی ئارامی و ئاسایش لە عێراق و گرنگی پاڵپشتیكردن لە جێگیركردنی ئاسایش لە عێراق، و عێراق ببێتە مەیدانی دیدارەكانی بۆ سود گەیاندن لەنێوان گەلەكانی ناوچەكەدا.
 
هاوكات حەسەن رۆحانی، سەرۆك كۆماری ئێران لە كۆنگرە رۆژنامەوانییەكە وتی، "سوپاسی گەلی عێراق دەكەم بۆ ئەو پێشوازیە گەرمەی كە لێیان كردم، ئێمە لە عێراقدا واهەست دەكەین كە لە نیشتیمانی دوەممانداین، چونكە ئەو پەیوەندیانە كە هەردو وڵات و هەردو گەلەكە بەیەكەوە دەبەستێتەوە پەیوەندیەكی نوێ نین".
راشیگەیاند، "ئەو پەیوەندیانە دەگەڕێنەوە بۆ هەزاران ساڵ لەمەوبەر كە پەیوەندی ئاینی و رۆشنبیری و مێژویی و هەرێمین و ئێمە دەست لەو پەیوەندیانە هەڵناگرین و دەبێت تەواوی توانامان بخەینەگەڕ بۆ باشتركردنی ئەو پەیوەندیانەمان".