پێشنگای بەغدادی نێودەوڵەتی ئاهەنگی تێپەڕبوونی 80 ساڵ بەسەر پەیوەندی عێراقی – ژاپۆنی بەخۆوە دەبینێت

الأحد 11 تشرين ثاني 2018 - 10:51

پێشنگای بەغدادی نێودەوڵەتی ئاهەنگی تێپەڕبوونی 80 ساڵ بەسەر پەیوەندی عێراقی – ژاپۆنی بەخۆوە دەبینێت

بەغداد – ا ه ع
عێراق و ژاپۆن ئەمرۆ یەك شەممە ئاهەنگی تێپەڕبوونی 80 ساڵ بەسەر پەیوەندییەكانی نێوانیان گێڕا.
لەوبارەیەوە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) ڕایگەیاند: نێردەی دیبلۆماتی بە ئامادەبوونی وەزیرانی دارایی و بازرگانی و باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق ئاهەنگیان گێڕا بە بۆنەی تێپەڕبوونی 80 ساڵ بەسەر پەیوەندییەكانی هەر دوو وڵات، وتیشی ئاهەنگەكە لە پەراوێزی پێشانگای بەغدادی نێودەوڵەتی بەرێوەچوو كە زیاتر لە 700 كۆمپانیا لە وڵاتە جیاجیاكانەوە بەشدارییان تێدا كردووە.