عەبدولمەهدی لەڕێی شەمەندۆفێرەوە گەیشتە كەربەلا و لەشارەكە بە كۆستەر دەسوڕێتەوە

الاثنين 29 تشرين أول 2018 - 15:49

عەبدولمەهدی لەڕێی شەمەندۆفێرەوە گەیشتە كەربەلا و لەشارەكە بە كۆستەر دەسوڕێتەوە

كەربەلا-ا ه ع
عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیران، ئەمڕۆ دووشەممە، بۆ لەنزیكەوە ئاگاداربووان لە پلانی ئەمنی و خزمەتگوزاریەكان بۆ سەردانیكارانی چلەی ئیمامی حسێن(س خ) گەیشتە كەربەلا.
سەرچاوەیەكی ئەمنی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع)ڕایگەیاند: عەبدولمەهدی لەڕێگای شەمەندۆفێرەوە لە بەغداوە بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە گەیشتۆتە كەربەلا وسەعات 7ی بەیانی سەردانی ئەو شارەی كردوە.
دواتریش لە ڕێگەی پاسی كۆستەرەوە لەگەڵ زیارەتكاران زیارەتی كردوە و لەنزیكەوە ئاگاداری پلانی ئەمنی و خزمەتگوزاریەكان بووە.