ئوسترالیا 29 كۆچبەر دەردەكات كە نێویاندا منداڵ هەیە

جیهانی
  • 20-12-2017, 00:00
  • +A -A

    ا ه ع پیتەر دوتون وەزایری كۆچ و كۆچبەرانی ئوستراڵیا رایگەیاند 29 كەسیان دەركردوە كە داوای مافی پەنابەرێتیان كردوە و گەرێنراونەتەوە بۆ وڵاتەكەی خۆیان كە سریلانكایە. وەزیری كۆچ و كۆچبەران تەئكیدیشیكردەوە ئەو دەركردنەش لە چوارچێوەی پابەندبونیان بووە بە سیاسەتی حكومەتەكەیان كە رێوشوێنی توند دەر حەق بە كۆچی نایاسیی دەگرێتەبەر. دوتون وتیشی هێزە دەریاییەكانیان لەكەناراوەكانی ئوسترالیا ئەو 29 كەسەیان دەستگیركردوە كە لە نێوانیاندا منداڵ هەیە بەگوتەی خۆیان بەنیازبوون روو لە نیوزلەندا بكەن.