دیالە: لە بلدروز سیمینارێكی تایبەت پێدانی هۆشیاری لەبارەی كارتی هەڵبژاردنەوە رێكدەخرێت

  • 19-12-2017, 00:00
  • +A -A

    دیالە – ا ه ع نوسینگەی هەڵبژاردنەكان لە پارێزگای دیالە سیمینارێكی تایبەت بە پێدانی هۆشیاری لە بلدروز رێكدەخات لە چوارچێوەی هەڵمەتێك لە قۆناغی دابەشكردنی كارتی بایۆمەتریدا. لای خۆیەوە بەرپرسی راگەیاندن لە نوسینگەی هەڵبژاردن بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) ی راگەیاند ئەوە پێنجەمین سیمیناری لەو جۆرەیە دوای ئەنجامدانی دوو سیمینار لە بەعقوبە و میقدادیە و چوارەمیش لە خاڵس، ئامادەكاریش بۆ سییمیناری شەشەم لە خانەقین دەكەن. وتیشی لەو سییمینارانەدا بە وردی زانیاریان سەبارەت بەو كارتە و نوێكردنەوە و میكانیزمی دابەشكردنی بە ئامادەبوون داوە، لەگەڵ ئەو ئامێرەی بەكاردەهێنرێت بۆ پەلەكردن لە جیاكردنەوەی دەنگەكان.