سەرۆكی كاتی پەرلەمان: دانیشتنی داهاتوو رۆژی شەممە 15ی ئەیلول بەرێوەدەچێت بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمان

  • 8-09-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد – ا ه ع
    محەمەد عەلی زەینی بەتەمەنترین پەرلەمانتار كە سەرۆكایەتی دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران دەكات كەمێك پێش ئێستا كۆتایی بە دانیشتنی نائاسایی ئەنجومەنی نوێنەران هێنا.
    لەوبارەیەوە پەیامنێرمان ڕایگەیاند: زەینی دانیشتنەكەی هەڵگرت و رۆژی شەممە 15ی ئەیلولی وەك تەواوكاری دانیشتنی پەرلەمان دیاریكرد، بەمەبەستی هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و جێگرانی.