لە قەزای تەلەعفەر یاریگایەك دروستدەكرێت و یەكێكی تریش دەكرێتەوە

وەرزش
  • 5-09-2018, 00:00
  • +A -A

    نەینەوا – ا ه ع
    ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا، ئەمرۆ چوار شەممە، ڕایگەیاند دەستكراوە بە دروستكردنی یاریگایەك لەقەزای تەلەعفەری خۆرئاوای موسڵ.
    لای خۆیەوە بەشار كیكی سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا لە لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) ڕایگەیاند كارمەندانی شارەوانی نەینەوا دەستیانكردوە بە كاركردن لەدروستكردنی یاریگایەكی نوێ لە قەزای تەلەعفەر.
    وتیشی ئەو یاریگایە رۆڵی دەبێت لەبوژانەوەی وەرزش لە ناوچەكەدا، ئەوەش لە كاتێكدایە ماوەیەك لەمەوپێش یاریگایەكی تۆپی سەبەتە كرایەوە كە لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە تەقێنرابۆوە دوای ئەوەی شاری موسڵیان داگیركرد.