عەلا دولفی ئەندامی هاوپەیمانی نەسڕ بۆ "ا ه ع." لە 48كاتژمێری داهاتوو هێزە سیاسیەكان گەورەترین كوتلە پێك دەهێنن

  • 25-08-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد-ا ه ع
    ئەندامێكی هاوپەیمانی نەسڕ ڕایدەگەێنێت لە دوو ڕۆژی داهاتوودا بەنیەتی دروستكردنی گەورەترین كوتلە لایەنەكان هاوپەیمانی پێكدەهێنن.
    عەلا سوكەر دولفی ئەندامی هاوپەیمانی نەسڕ لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە.(ا ه ع) ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند:"دانوستان لەنێوان كوتلە سیاسیەكان بەردەوامە بۆ پەلەكردن لەێكهێنانی حكومەتی نوێ ودانانی بەرنامەی حكومی بۆقۆناغی داهاتوو".
    ناوبراو وتیشی" هاوپەیمانی نەسڕ پابەندە بەدەستوور ودوو ڕۆژی داهاتوو بەنیەتی دروستكردن وپێكهێنانی گەورەترین كوتلە هێزە سیاسیەكان هاوپەیمانی زیاتر دروست دەكەن.
    دولفی ووتیشی، دانوستان بەردەوامەو هاوپەیمانیەتەكەمان كراوەیە بەڕووی هەموو كوتلە سیاسیەكاندا بۆ پێكهێنانی حكومەتی داهاتوو ودانانی بەرنامەی حكومەتی بۆ قۆناغی داهاتوو.