ئەنجومەنی وەزیران پشوی جەژنی قوربانی ڕاگەیاند و لە رۆژی سێ شەممەی هەفتەی داهاتوو دەستپێدەكات تا رۆژی یەك شەممە

  • 13-08-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد – ا ه ع
    ئەنجومەنی وەزیران، ئەمرۆ دوو شەممە، پشوی جەژنی قوربانی ڕاگەیاند لە رۆژی سێ شەممەی هەفتەی داهاتوو دەستپێدەكات تا رۆژی یەك شەممە.
    لە بەیاننامەیەكدا نوسینگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی وەزیران كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) كەوتووە، ڕایگەیاند ئەنجومەنی وەزیران پشوی جەژنی قوربانی دیاریكرد كە لەرۆژی سێ شەممە 21/8/2018 دەستپێدەكات تا 26/8/2018
    دەشڵێت دەوامی فەرمی لە دامودەزگاكانی دەوڵەت رۆژی دوو شەممە 27/8/2018 دەستپێدەكاتەوە