شانەی قەیرانەكان تیمێكی پێك هێنا بو پاككردنەوە و رێكخستنی 1600كیلۆ مەتر لە روبارەكانی زیقار

  • 13-08-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد - ا ه ع
    شانەی قەیرانەكان تیمێكی پێكهێنا بۆ پاككردنەوە و رێكخستنی 1600 كیلۆمەتر لە ڕووبارەكان بە ئامانجی گەیاندنی ئاو بۆ سەرجەم زەویە كشتوكاڵیەكانی پارێزگای زیقار.
    غەزوان عبدولئەمیر سەرۆكی چاككردنەوەی پڕۆژەكان لە وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاو لە زیقار لەلێدوانێكی تایبەتدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع) ڕایگەیاند شانەی قەیرانەكان تایبەت بەخزمەتگوزاریەكان كە لەلایەن حكومەتەوە پێكهێنراوە دەستی بەچالاكردنی هەوڵی ئەندازیاری كردووە بۆ پاكردنەوە و رێكخستنی زۆربەی ڕوبارەكان و گەیاندنی ئاوی ئاودێری بۆ دورترین ناوچە لە پارێزگاكە.
    وتیشی هەوڵەكانی حكومەت بۆ پاككردنەوە و رێكخستنی زیاتر لە 1600كیلۆ مەتر لە ئاوی روبارەكان بەمەبەستی گەیاندنی ئاوە بۆ گۆندە دورەكان كە بەهۆی كەم ئاوی و نەگەیشتنی ئاوی ئاودێریەوە دەناڵێنن .