سەرۆك وەزیران: هاوكاری دانیشتوانی نەینەوا لەگەڵ هێزە ئەمنیەكان گرنگترین هۆكاری ڕزگاركردنی پارێزگاكە بوو

  • 9-08-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد – ا ه ع
    دكتۆر حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران، ئەمرۆ پێنج شەممە، تەئكیدیكردەوە هاوكاری دانیشتوانی نەینەوا لەگەڵ هێزە ئەمنیەكان گرنگترین هۆكاری ڕزگاركردنی پارێزگاكە بوو، وتیشی گەڕانەوەی ژیان بۆ نەینەوا باشترین وەڵامدانەوەی تیرۆریستانە.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) كەوتووە، ڕایگەیاند: لە میانی دیدارێكیدا لەگەڵ كەسایەتی و دانیشتوان و حكومەتی خۆجێیی پارێزگای نەینەوا كە لیژنەی خزمەتگوزاری و ئاوەدانكردنەوە و ژمارەیەك لە بەرپرسان ئامادەیبوون، سەرۆك وەزیران ڕایگەیاند هاوشێوە بەڵێنەكانمان بۆ ڕزگاركردنی نەینەوا لە وادەیەكی دیاریكراودا بەڵێن دەدەین بۆ لەناوبردنی بیری تیرۆریستی و پاشماوەكانی.
    وتیشی تیرۆر و گەندەڵی شاراكانیان وێران كرد، پێویستە هاوكاربین بۆ ئاوەدانكردنەوە و روبەروبوونەوەی گەندەڵی سەرباری بەربەستەكان، راشیگەیاند ئەوان گوێبیستی هەموان دەبن نەك بە تەنها خۆپیشاندەران كە یەكێكە لە مافە دەستورییەكان.