حكومەتی خۆجێیی نەجەف تەئكید لە گەیشتنی پارەی پێویست دەكاتەوە بۆ تەواوكردنی پرۆژە ڕاگیراوەكان

  • 9-08-2018, 00:00
  • +A -A

    نەجەف – حەردەر فەرمان
    حكومەتی خۆجێیی نەجەف، ئەمرۆ پێنج شەممە، ڕایگەیاند پارەی پێویست بۆ پارێزگاكەیان ڕەوانەكراوە بۆ تەواوكردنی پرۆژە ڕاگیراوەكان كە بڕەكەی 69 ملیار دینارە.
    لای خۆیەوە لوئەی یاسری پارێزگاری نەجەف لە لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) ڕایگەیاند، دوای هەوڵێكی زۆری حكومەتی خۆجێیی لەگەڵ وەزارەتەكانی پلاندان و دارایی، پارەی پێویست گەیشتوەتە پارێزگاكەیان كە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە بڕیاری لەسەردراوە بۆ تەواوكردنی پرۆژە خزمەتگوزارییەكان لە نەجەف، رونیشیكردەوە ئەولەویەت دەدرێت بە تەواوكردنی ئەو پرۆژانەی كە لە %75ی تەواوكراوە لە نێویشیاندا پرۆژەكانی ساڵی 2014 كە بەهۆی نەبوونی پارەوە ڕاگیرابوون.
    یاسری وتیشی چەندین پرۆژە پێشكەش بە دانیشتوانی پارێزگای نەجەف دەكرێت لە نێویاندا نەخۆشخانەی ئەڵمانی و پرۆژەی ئاوەرۆ لە كوفە و تەواوكردنی پرۆژەی پردی رەزوانیە.